گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارودۆخەکە دەگۆڕێت

ترەمپ یەکێتی ئەوروپا بە دڵڕەق وەسف دەکات

2019.04.11 - 09:17
ترەمپ یەکێتی ئەوروپا بە  دڵڕەق  وەسف دەکات

ناس کورد-

لە پەیامێکیدا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا لە پرسی برێکزیتدا لە گەڵ بڕیتانیا بە دڵڕەقیەوە مامەڵە دەکات، ئەو هەنگاوەی ئەوروپاشی بە "خراپ" وەسف کرد.

پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕێککەوتنی ئەوروپا و بڕیتانیا بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی دەرچوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا، ترەمپ لە تویتێکدا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەوروپا بە دڵڕەقییەوە مامەڵە لە گەڵ بەڕیتانیادا دەکات لە پرسی چوونەدەرەوەی لە یەکێتییەکە.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا یەکێتی ئەوروپای بە هاوبەشێکی بازرگانی و دڕندەی ئەمریکا وەسف کرد و وتی، بارودۆخەکە دەگۆڕێت.

لە سەر داوای تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا، ئەوروپا پاش وتووێژێکی زۆر، بڕیاریاندا تا بەرواری 31ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ مۆڵەت بە بەڕیتانیا بدەن بۆ یەکلا بوونەوەی لە پرسی برێکزیتدا.