گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.. پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

2020.05.04 - 10:41
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.. پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەرزدەبنەوە، هاوکات پێشبینی بارینی نمەبارانی لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.

 

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 4ی ئایاری 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر، 29 پلە دەبێت و لە 25  پلە، هەروەها لە دهۆک 27 و لە کەرکوکیش 32 پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پێشبینی بارینی نمەباران دەکرێت.

 

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ سێشەممە، ئەگەری باران بارین زیاتر دەبێت و  پلەی گەرمیش یەک پلە بەرزدەبێتەوە.