گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆیە مردن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە

توێژینەوەیەکی نوێ هۆکارێکی دیکەی مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای دۆزییەوە

2020.05.03 - 15:49
توێژینەوەیەکی نوێ هۆکارێکی دیکەی مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای دۆزییەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیکی بەریتانی دەریخستووە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێ وڵات دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامین D لە جەستەی مرۆڤەکاندا.

 

توێژنەوە بەریتانییەکە کە لەلایەن زانایانی نەخۆشخانەی "شاژن ئەلیزابێس" ئەنجامدراوە، ڕوپێوێکی بۆ توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 20 وڵاتی ئەوروپی کردوە لە ئەنجامدا دەرکەوتووە: "لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی ڤیتامین D لە جەستەی هاوڵاتییەکانیدا کەمە، ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە بەراورد بەو وڵاتانەی ڕێژەی ئەو جۆرە ڤیتامینە لە لەشی هاوڵاتاییەکانیدا بەرزە".

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا ئەوە دەرکەوتووە کە هاوڵاتیانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و سویسرا بەدەست کەمی ڕێژەی ڤیتامین D دەناڵێنن، بۆیە ڕێژەی مردنیش بە پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتانە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا زیاترە.

 

 لە توێژینەوەکە تێبینی ئەوەشکراوە، کەمی ڕێژەی ڤیتامین D لە جەستەی کەسە بەتەمەنەکان و بەساڵاچووەکاندا وایکردووە ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە لە نێوان ئەو توێژەدا زۆر زیاتر بێت بەراورد بە توێژەکانی دیکە.

 

تائێستا ئێستادا نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاترلە 240 هەزار کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیلەدەستداوە.