گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر: خۆتان بە یاری پۆبجییەوە سەرقاڵ مەکەن

2019.04.10 - 21:51
سەدر: خۆتان بە یاری پۆبجییەوە سەرقاڵ مەکەن

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح

موقتەدا سەدر داوای لە گەنجان و منداڵانی عێراق کرد یدی خۆیان بە یاری پۆبچییەوە سەرقاڵ نەكەن.

 لە تویتەكەدا، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، "بە ناوی ئاین و شەرعەوە داواتان لێناکەم، بەڵام دواكاری ئەمجارەی من لە سۆنگەی خۆشەویستی و برایەتییەوە بۆ ئێوە، زۆر جێگای دڵگرانیە بۆ من كاتێك ئەو هەموو منداڵ و گەنجانە دەبینم لە كاتی نانخواردن و کار و لێخورینی ئۆتۆمبێلدا و لە پێش خەوتن و لە دوای هەستان لە خەو و لە هەموو شوێنێكدا سەریان هەڵنابڕن بەسەر مۆبایلەكانیان و سەرقاڵی یاری پۆبچیین ، بە هیچ شیوەیەك ئاگایان لە دایك و باوكیان نییە کاتێک بانگیان دەكەن.

 سەدر دەشڵێت، "من ناڵێم پۆبجی حەرامە یان نابەجێیە، بەڵام پێتان دەڵێم یاری پۆبچی و سەیركردنی یاری تۆپی پیێ‌ و بین سپۆرت لە تای تەرازویەکدا دابنێن و لە تای تەرازووی دووەمدا ئیش و كارتان و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانتان دابنێن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەفیڕۆدانی کاتەکانتان بەو جۆرە یارییانەوە بەفیڕۆدانی باشترین قۆناغی ژیانتانە.