گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان پۆستەکەى لەبارەى قسەکانى شێخ جەعفەرەوە سڕییەوە

2019.04.10 - 21:23
پەرلەمانتارەکەى گۆڕان پۆستەکەى لەبارەى قسەکانى شێخ جەعفەرەوە سڕییەوە

ناس كورد-ئەحمەد مستەفا

جەلال محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئەو پۆستەى فەیسبوکی سڕییەوە کە تێیدا وەڵامی جەعفەر شێخ مستەفای دابووەوە.

ڕۆژی دووشەممە، 8ی نیسانی 2019، جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەى هێزەکانى حەفتای یەکێتى لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتبووی، "ئەگەر ڕوویدا جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی گۆڕان ببێتە بەرپرسیاری هێزە چەکدارەکان بەهیچ جۆرێک وه‌ك هێزی حه‌فتا گوێی لێ ناگرم"

هاوکات دوێنێ (سێشەممە 9ی نیسانی 2019) جەلال محەمەد لە پۆستێکى فەیسبوکدا، وەڵامی لێدوانەکەى جەعفەر شێخ مستەفای دایەوە و ڕایگەیاند، "پێشنیاز دەکەم بۆ ئەو بەڕێزەی لەسەر پشکی گۆڕان پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم وەردەگرێت تاوەکو مامە شێخ فەرمانەکانی بە جوانی جێبەجێ بکات، هەوڵ بدات گرتەیەکی ڤیدیۆی لە گرتەکانی لوبنانی لای خۆی دابنێت، دڵنیات دەکەمەوە ئەم کارەت کرد مامە شێخ دەبێت بەکۆیلەت".

لەئێستادا و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر، ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان پۆستەکەى لە فیسبوک سڕییەوە، جەلال محەمەد لە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، پێی وابووە ئەوەندە پێویست بکات و لەژێر هیچ جۆرە فشارێکیشدا پۆستەکەى نەسڕیوەتەوە.

 

پۆستەکەى جەلال محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە وەڵامی لێدوانەکەى جەعفەر شێخ مستەفا

پۆستەکەى جەلال محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە وەڵامی لێدوانەکەى جەعفەر شێخ مستەفا