گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵێكی چاوەڕواننەکراو لەسەر مێسی.. پێدەچێت بەرەو لای ڕۆناڵدۆ هەنگاو بنێت

2020.05.03 - 10:26
هەواڵێكی چاوەڕواننەکراو لەسەر مێسی..  پێدەچێت بەرەو لای ڕۆناڵدۆ هەنگاو بنێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، پێدەچێت وەرزی داهاتوو مێسی ڕیزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و ئەگەری مانەوەی لە یانەکە قورسە.

 

ئەو ڕۆژنامانە ڕایانگەیاندووە: "مێسی زۆر توڕەیە لە خراپی ئیدارەدانی بەرشەلۆنە و ئەو کێشە ناوخۆییانەی دروست بوون، بۆیە بە جدیی بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە و پێدەچێت وەرزی داهاتوو یانەکە جێبهێڵێت".

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، گرێبەستەکەی مێسی وەرزی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و مێسیش چەند مەرجێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە کە ڕەنگە بۆ ئیدارەی بەرشەلۆنە قورس بێت.

 

ئاشکراشیان کردووە، جگە لە مەرجە داراییەکان، مێسی مەرجی ئەوەی هەیە کە ئیدارەی یانەکە سەرکەوتووبن لە گواستنەوەی هەریەک لە نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و لە ئەگەری ڕوونەدانی ئەو دوو گرێبەستەدا پێدەچێت مانەوەی مێسی لە بەرشەلۆنە قورس بێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی مێسی کۆتایی دێت و لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەیدا، ئازادە لەوەی بێبەرامبەر ڕوودەکاتە هەر یانەیەک.

 

لە ئەگەری ڕۆشتنی لە بەرشەلۆنە، پێدەچێت مانچستەرسیتی و ئینتەرمیلان دوو نزیکترین یانە بن لە مێسییەوە، مانچستەرسیتی بەهۆی پیپ گواردیۆلاوە کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مێسی هەیە، سەبارەت بە ئینتەرمیلانیش، مێسی پێشتر چەندین جار خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو یانەیە دەربڕیوە بەتایبەت کە پێشتر چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی ئەرجەنتینی لەو یانەیە یارییان کردووە.