گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

رامۆس لەسەر ڕووداوەکەی میسی چی دەڵێت؟

سۆلاری خۆی نادات بەدەستەوە و ڤاڵڤێردیش دەڵێت هەفتەیەکی نمونەییمان هەبوو

2019.03.03 - 09:43
سۆلاری خۆی نادات بەدەستەوە و ڤاڵڤێردیش دەڵێت هەفتەیەکی نمونەییمان هەبوو

 

 

 

ناس کورد-

 

کلاسیکۆی چوارەمی وەرز لەبەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتاییهات و لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەڕیاڵ مەدریدی بردەوە، ڕاهێنەری هەردوو یانەش بەشێوەی جیاواز باس لە یارییەکە دەکەن.

 

شەڕی ڕابردوو لەمیانی یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانی، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، دوای 90 خولەک یارییکردن، بەرشەلۆنە بە تاکە گۆڵی ئیڤان ڕاکێتیچ بە سەرکەوتوویی لە یاریگاکە هاتەدەرەوە.

ئەو یارییە دووەم کلاسیکۆبوو لەماوەی سێ ڕۆژدا و چوارەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەبووە، پێشتر لە یاریی چونی خولی ئیسپانی بەرشەلۆنە 5-1 لە ڕیاڵ مەدریدی بردبووەوە، لە یاری جامی شای ئیسپانیاشدا یاریی چون 1-1 کۆتایی هاتبوو، یاریی گەڕانەوەش 3-0 لەبەرژەوەندی یانە کەتەلۆنییەکەبوو، لە کۆی هەرچوار کلاسیکۆکەی ئەمساڵیش بەرشەلۆنە 10-2 بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید براوەیە.

لە دوای یارییەکە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید سانتیاگۆ سۆلاری لەبارەی زیادبوونی جیاوازی خاڵەکانی یانەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ 12 خاڵ لە خولی ئیسپانی وتی: "بەڕاستی ئەوە جیاوازییەکی زۆرە بەڵام خۆمان بەدەستەوە نادەین، ئەوە پابەندبوونی ئێمەیە و تا کۆتایی شەڕدەکەین لە پێناویدا."

هاوکات ئیرنستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ستایشی یاریزانەکانی کرد و ڕایگەیاند بردنەوەی دوو یاریی لەماوەی هەفتەیەکدا لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیاندا کارێکی گەورەیە، بەهەمان شێوە بردنەوەمان لە یانەی سیڤیلییەش وادەکات هەفتەکە بکاتە نمونەیی.

لەبارەی نازناوی خولی ئیسپانیش، ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە باسی لەوە کرد هێشتا یاریی زۆر ماوە و لالیگا یەکلا نەبووەتەوە، وتیشی: "نابێت یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدیشمان لەبیربچێت."

هەر لە کاردانەوەکانی کلاسیکۆدا،  سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید لەبارەی بەرکەوتنەکەی لەگەڵ ئەستێرەی یەکەمی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بە ئەنقەست ئەو کارەی نەکردووە و بەریەککەوتنێکی ئاسایی بووە، وتیشی: "بەڵام میسی بەشێوەیەکی خراپ مامەڵەی لەگەڵ کرد و خۆی دا بەزەویدا."