گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕاهێنەری بەرشەلۆنە باس لە ڕۆشتنی مێسی لەیانەکە دەکات

2020.05.01 - 22:08
ڕاهێنەری بەرشەلۆنە باس لە ڕۆشتنی مێسی لەیانەکە دەکات

ناس کورد-

ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە داهاتووی مێسی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو بەهیچ شێوەیەک بەرشەلۆنە جێناهێڵێت.

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلا سپۆرتی ئیتاڵی، کیکی ستین، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەبارەی ڕۆشتنی مێسی لە یانەکە ئاماژەی بەوەکرد: "ئەوە هەرگیز ڕوونادات، مێسی و بەرشەلۆنە هەمووکات پێکەوەن".

 

وتیشی: "پێویستە هەموو کارەکانمان بە باشی ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگاری لە مێسی بکەین و پێکەوە کار بۆ سەرکەوتن بکەین، وەک ئەوەی لە 15 ساڵی ڕابردوودا کراوە'.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای سەرهەڵدانی هەندێک کێشەی ئیداریی لەنێوخۆی بەرشەلۆنە، لەماوەی ڕابردوودا هەندێک جار دەنگۆی ڕۆشتنی مێسی لەیانەکە بڵاودەبووەوە.