کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-ئەحمەد مستەفا
له پارێزگاى موش-ى باكوورى كوردستان، تیمه‌كانى ڕاماڵینی به‌فر هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووەته‌وه بۆ ڕاماڵینی به‌فری سه‌ر ڕێگای گونده‌كان و كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان به‌ڕووی هاتوچۆدا.
وێڕاى هاتنی وه‌رزی به‌هار، به‌فری به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای موش نه‌تواوه‌ته‌وه و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له میانی یه‌ك هه‌فته‌دا رێگای گوندەکانی موش بكه‌نه‌وه كه له هه‌ندێك شوێن به‌فر تا شه‌ش مه‌تر كه‌ڵه‌كه بووه.
شێخموش یه‌نتور، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری تایبه‌تی پارێزگای موش راگه‌یاند،" تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بین له راماڵینی به‌فر له به‌رزاییه‌كان، و ئێستاش به 25 كارمه‌ند و به‌كارهێنانی 10 ئامێرى شاره‌وانى به‌رده‌وامین له ڕاماڵینى به‌فر و پاكردنه‌وه‌ى ڕێگاكان".
[caption id="attachment_66233" align="alignright" width="767"]