گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى بەغدا لە ئێستادا تەنگى بە هەرێم هەڵچنيوە؟.. سیاسيیەكى عێراقى: هەرێم باجى پێشكەوتنەكەى دەدات

2020.05.01 - 19:59
بۆچى بەغدا لە ئێستادا تەنگى بە هەرێم هەڵچنيوە؟.. سیاسيیەكى عێراقى: هەرێم باجى پێشكەوتنەكەى دەدات

ناس کورد-

 

لە كێشەكانى نێوان حكومەتى عێراق و هەرێمى كوردستان تەنانەت سياسیيە عێڕاقيەكانيش كە هەندێكيان لە هەرێمى كوردستاندا دەژين لە بەرەى هەرێم ريزيان بەست، سياسيەكى عێراقى پێى وايە هەرێم باجى پێشكەوتنەكەيەتى دەيدات، سياسەكى تر پێى وايە بەهۆى دابەزينى نرخى نەوتەوە بەغدا دەيەوێت فەرمانبەرانى هەرێم لە كۆڵ خۆى بكاتەوە.

 

بڕيارێكى ئەمنيدارێتى ئەنجومەنى وەزيرانى عێراقى سەبارەت بە موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستان هەراى نايەوە كە ئەويش بريتى بوو لە بڕينى موچەى فەرمانبەران بەهۆى ئەوەى هەرێم پابەند نييە بە ڕادەستكردنى نەوتەوە بە بەغدا ئەو بڕيارەش لە چەند ڕۆژى ڕابردودا دەنگۆيەكى زۆرى لێ كەوتوەتەوە و بەوهۆیەوە دوو شاندی هەرێم چوونە بەغدا و شاندی دووەم تا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە.

 

لاى خۆيەوە حزبى "ئومەى عێراقى" كە كەسايەتى سياسى و پەرلەمانتار "ميسال ئالوسى" سەرۆكايەتى دەكات لە ڕاگەیەندراوێکدا داواى لە داواكارى گشتى كردوە كە لێكۆڵينەوەى بەپەلە لە ئەميندارێتى ئەنجومەنى وەزيران لە ناوچەى سەوز بكات، چونكە بە ئەنقەست دەيەوێت زيان لە مرۆڤ و كۆمەڵگا بدات ئەويش لەڕێگەى بڕينى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستان.

 

لەلايەكى ترەوە "ناج ميزان" كەسايەتى سياسى عێراقى كە بەوە ناوى دەركردوە ڕەخنەى زۆر ئاراستەى حكومەت و هێزە ئەمنيەكانى عێڕاق دەكات وتويەتى؛ "هەرێمى كوردستان باجى پێشكەوتوييەكەيەتى دەيدات، چونكە پێشكەوتنەكەى قامچيەكە بە دەستى گەلى عێراقەوە و هەر كاتێك بيانەوێت لە پشتيانى دەدەن، بەهۆى ئەوەشەوە موچەى فەمامبەرانى هەرێم دەبڕدرێت". 



ئەو سياسيە دەڵێت: "هۆكارى ئەم كارەيان نەوت نييە، بەڵام بزانن كە كەلەڕەقى شەهامەتى كورد زۆر لە گڵاويەكانى ئێوە و كەمى ئەخلاقتان گەورەترە ئەى كلكەكانى كەوسەرانى (كەوسەرانى يەكێكە لە سەركردەكانى حزبوڵڵاى لوبنان و دەوترێت دواى كوشتنى قاسم سولەمانى ئەو ميليشياكانى عێراق دەبات بەڕێوە)".

 

ئەحمەد حسێن، ڕۆژنامەنوسى ديارى عێراقى بە پێگەى "الحرة" ى وتوە، بەشێوەكى كەمتر توند حكومەتى هەرێمى كوردستان هەوڵى ئەوە دەدات كە ئەم قەيرانە لەگەڵ بەغدا تێپەڕێنێت، ئەويش لەڕێگەى گفتوگۆ و بەكارهێنانى كارتى دەنگدان بە حكومەتەكەى مستەفا كازمى.

 

ئەو ڕۆژنامەنوسە باس لەوەشدەكات، كورد دەزانن بارودۆخى بەغدا چەند شڵۆقە، هەروەها ئەوانيش بەرەو ڕووى ڕۆژانى سەخت دەڕۆن بەهۆى دابەزينى نرخى نەوتى خاوەوە، كێشەكان لەگەڵ كورد دا بۆ ڕادەستكردنى پارەى نەوت نوێ نييە، لەسەرەتاى دەسەڵاتى عادل عەبدولمەهديەوە ئەوان موچەى تەواوەتى وەردەگرن بەبێ كێشە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، بۆيە دابەزينى نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى تەواوەتى بوەتە هۆى ئەوەى كە بەغدا هەوڵى ئەوە بدات فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستان لەكۆڵ خۆى بكاتەوە، بۆيە لەم چەند ڕۆژەى ڕابردودا ئەم بابەتە وروژێنرا.

 

بەپێى ڕاپۆرتەكەى ماڵپەڕى "الحرة" قسەكانى ئەو ڕۆژنامەنوسە زۆر نزيكە لە واقيعەوە بەتايبەتى كە وەفدى دانوستانكارى كوردى بە سەرۆكايەتى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان چوە بەغدا و ئامادەيى خۆيان پيشاندا كە نەوت ڕادەست بكەن ئەويش لەبەرامبەر پێدانى موچەى فەرمانبەران.

 

ئەحمەد حسێن تەئكيديش دەكاتەوە، ئەوەش واتاى ئەوەيە كە موچە گەورەترە لە نرخى نەوتى ڕادەستكراو بە بەغدا بەتايبەتى كە عێراق و هەرێمى كوردستان لەچوارچێوەى ڕێكەوتنەكەى ڕێكخراوى ئۆپێك بڕى بەرهەمهێنانى نەوتيان كەمكردوەتەوە.

 

لاى خۆشيەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمارى عێراق لەكاتى بينينى وەفدى كوردى لە بەغدا وتى، گرنگە بگەنە ڕێكکەوتن و چارەسەركردنى كێشەكان لە بنەڕەتەوە و دوربكەونەوە لە ناكۆكيە سياسيەكان و كێشەى شەخسى، تەئكيديشى كردوەتەوە كە دەستور گرەنتيە بۆ پاراستنى مافى سەرجەم عێڕاقيەكان.

 

ساڵح باسى لەوەشكردوە، موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستان مافێكى دەستوريە و نابێت دەستى بۆ ببردرێت بەهۆى كێشە و ناكۆكيە سياسيەكانەوە، چونكە ئەوە مافى هەموو هاوڵاتيانى عێراقە.

 

حكومەتى هەرێمى كوردستان كارتى پەستانى تريشى بەكارهێنا ئەوەش دواى ئەوەى نامەيەكى 10 خاڵى ئاراستەى حكومەتى ناوەندى كرد و داواى قەرەبوى داڵدەدانى ئاوارەكان و قەرەبوى سەردەمى دەسەڵاتى بەعسى كرد.

 

لە نامەكەدا هاتبوو، تائێستا هەرێمى كوردستان زياتر لە يەك مليۆن ئاوارە و پەنابەرى داڵدە داوە و بەوەش خەرجيانى لە ئەستۆ گرتوە بەبێ ئەوەى حكومەتى ناوەند بچوكترين هاوكاريش بكات.

 

لەگەڵ نامەكەى هەرێمى كوردستاندا خشتەى ئەو زيانانە نێردرابوو كە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا بەر هەرێمى كوردستان كەوتوە ئەويش لە ساڵى 1963 ەوە تا 2003 كە بە 384 مليار دۆلار خەمڵێنرابوو، تەئكيد لەسەر ئەوەش كرابوەوە كە حكومەتى هەرێمى كوردستان 7 مليار دۆلارى لە ئاوارەكاندا خەرج كردوە، هەروەها خەرجى دابينكردنى كارەبا بۆ كەركوك لە نێوان ساڵانى 2011 بۆ 2020.

 

لەلايەكى ترەوە، ئەحمەد حسێنى چاودێرى سياسى باسى لەوەكردوە، ئەو داواكاريانەى هەرێمى كوردستان نا واقعين و ناتوانرێت لە هيچ كاتێكى نزيكدا چارەسەر بكرێن، ئەو بەرزكردنەوەى سەقفى داواكاريەكانى كوردە لەبەرامبەر ئەوەى حكومەتى بەغدا بابەتەكەى ئاڵۆزتر كردوە.

 

ئەو چاودێرە سياسيە دەشڵێت، بارودۆخى ئابورى شڵۆقە و لە لێوارى لەناوچوندايە و موچەى فەرمانبەران قورساييەكى گەورەيە لەسەر دەوڵەت و هەر ئەوەش لە داهاتودا هۆكارى كێشمەكێشى گەورە دەبێت.