گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم گە‌ڕایەوە ھە‌ولێر.. ئەنجامی سەردانەکەیان چی بوو؟

2020.05.01 - 18:36
شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم گە‌ڕایەوە ھە‌ولێر.. ئەنجامی سەردانەکەیان چی بوو؟

ناس کورد-

پاش ئە‌نجامدانی زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ھە‌ینی 1ی ئایاری 2020، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، لە‌ بە‌غداوە‌ گە‌ڕانە‌وە‌ هەولێری پایتەختی ھە‌رێمی كوردستان.

 

شاندەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "سەرباری ئەوەی كۆبوونە‌وە‌كان لە‌ کاتێکی ئاڵۆزی پڕ کێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئە‌رێنی بوون،  بڕیاریش درا ھە‌فتە‌ی ئایندە‌ درێژە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كان بدرێت بۆ گە‌ڵاڵە‌ كردنی پێشنیارە‌كان بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و حكومەتی ناوەندی بەغدا بە‌تایبە‌ت لەبارەی دۆسیەكانی‌ بودجە‌ و نە‌وت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە چۆن پابەند بوو بە تەواوی بڕگەکانی یاسای بودجەی 2019،  پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی کە لە لێگگەیشتنی 1ی کانونی یەکەمی 2019 لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر كراوە".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجامدا، لە دواترینیان عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمی.