گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عەبدولمەهدی و کازمی و لیژنەی دارایی

2020.05.01 - 16:31
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عەبدولمەهدی و کازمی و لیژنەی دارایی

ناس کورد-

 

شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدا سێ کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا و لەگەڵ هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی و مستفا کازمی باس لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کران.

 

 

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامی شاندەکەی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، شاندی باڵای حكومە‌تی هەرێمی كوردستان لەبەغدا ئەمڕۆ 1 ئایاری 2020، بەجیا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق كۆبوویەوە و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.

 

وتیشی، لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی كرا، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی دۆزینەوەی میكانیزمی یاسایی و گونجاو بۆ چارەسەركردنی ریشەیی ئەو كێشانەی لەساڵانی رابروودا لەنێوان هەولێر و بەغدا كەڵەكەبوون.

 

هاوکات دەربارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەکرد: "لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك و هەندێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ، كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019 دا، هەروەها رێوشوێنەكانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی 2020 تاوتوێ كرد".

 

بە وتەی سەمیر هەورامی، بڕیاردرا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی لەقۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن لەو كاتانەی پێویستە كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن.