گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج تاوان کە لە کاتی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە جیهاندا زیادیان کردووە

2020.05.01 - 15:42
پێنج تاوان کە لە کاتی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە جیهاندا زیادیان کردووە

ناس کورد-

ڕێکخراوی پۆلیسی تاوانی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) چاودێری گۆڕانکاری لە جۆرەکانی تاوان لە جیهاندا کردووە کە تێیدا بەهۆی بلاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە سێ بەشی دانیشتوانی جیهان لە ماڵەکانیاندا کەرەنتینەکرابوون. 

 

ئینتەرپوڵ لە ڕاپۆرتێکیدا لەو بارەیەوە دەڵێت، "بەهۆی مانەوەى زۆربەى خەڵک لە ماڵەکانیاندا، گۆڕانکاری لە جۆرەکانی تاوانیش ڕوویان داوە کە تێیدا دزی کەمیکردووە و دزەکان هەوڵیان داوە هەڵکوتنە سەر کارگە و شوێنەکانی کارکردن بەهۆی چۆڵبوونیانەوە."

 

دەشڵێت، هەر لە سەرەتای کەرەنتینەکردندا، توندوتیژی خێزانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ژنان و منداڵان توشی زۆرترین لێدان و سوکایەتی بوونەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، تاوان لە چەند بوارێکی تردا زیاد کردووە بە تایبەت بە قاچاخبردنی کۆچبەران و بازرگانی بە مرۆڤ و تاوانە ژینگەییەکان."

 

پۆلیسی ئینتەرپوڵ پێنج تاوانی دیاریکردووە کە لە جیهاندا زۆر بەربڵاوبوون لەکاتی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئەمانەن:

1- هیرشە ئەلیکترۆنییەکان زیادیان کردووە.

2- بە ئامانجگرتنی کارمەندانی تەندروستی و کۆگاکانی فڕۆشتنی پێداویستییەکانی ڕۆژانە.

3- بازرگانیکردن بە کەلوپەلی خۆپارێزی ماوەبەسەرچوو و ساختە.

4- بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

5- بە ئامانجگرتنی دەزگاکانی پێدانی قەرز بە سوو.

 

پۆلیسی ئینتەرپوڵ هۆشداری داوەتە وڵاتان کە ئاگایان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد بێت لە ماوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا.