گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى دەرکەوتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە بەریتانیا ڕاگەیەنرا

2020.05.01 - 14:34
وادەى دەرکەوتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە بەریتانیا ڕاگەیەنرا

 

ناس کورد-

بەریتانیا دەبێتە یەکەم وڵات کە ڤاکسینى دژە کۆرۆناى تێدا بەردەست دەبێت، ڤاکیسنەکە لەلایەن زانکۆى ئۆکسفۆردەوە کارى لەسەر دەکرێت و پێدەچێت لەدوو مانگى داهاتوودا ئەنجامەکەى دەربکەوێت.

 

باسكال سوريوت، بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى "ئسترا زينيكا"ى تایبەت بە دروستکردنى دەرمان بە تۆڕى سکاى نیوزى بەریتانی ڕاگەیاند، کارى لەپێشینەى بەریتانیا بەرهەمهێنانى ئەو ڤاکسینەیە کە دواتر بەنرخى تێچوونى دابەشدەکرێت.

 

وتیشى، "زانایان لە مانگى حوزەیران یان تەموز دەزانن کە ئەو ڤاکسینە چاوەڕوانکراوە تاچەند کاریگەرى دەبێت".

 

باسكال سوريوت باسى لەوەشکردووە، بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکە بە کردەیی دەستیپێکردووە لەکاتى تاقیکردنەوەى لەسەر مرۆڤ، لەدوو مانگى داهاتوودا ئەنجامى سەرەتایی دەردەکەوێت لەبارەى کاریگەریی و سەلامەتى دەرمانەکەوە.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، کارەکانیان فراوان دەکەن تا چارەکى چوارەمى ئەمساڵ، تا بتوانن ژمارەى پێویستى ڤاکسینەکە بەرهەمبهێنن لەگەڵ پێدانى لەپێشینەى ڤاکسینەکە بە بەریتانییەکان.

 

کۆمپانیاى "ئسترا زينيكا"بە هاوبەشى لەگەڵ زانکۆى ئۆکسفۆرد کاردەکات بۆ گەشەپێدان و دروستکردن و دابەشکردنى ڤاکسینە چاوەڕوانکراوەکە بەشێوەیەکى فراوان.

 

تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە هەفتەى ڕابردوو دەستیپێکرد، کاتێک سەدان کەسى خۆبەخش بوونە بەشێک لەو توێژینەوەیەى کە 20 ملیۆن پاوەندى بۆ تەرخانکراوە لەلایەن حکومەتەوە.

 

ڕێککەوتنەکەى نێوان ئۆکسفۆرد و کۆمپانیاکە کە قازانج نەویستە بە یەکەم هاوبەشى لەو شێوەیە دادەنرێت کە پێکهێنرابێت دواى ئەوەى حکومەتى بەریتانیا تیمێکى کارکردنى پێکهێنا بۆ گەڕان بەدواى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

 

مات هانكوك، وەزیرى تەندروستى بەریتانیا ڕێککەوتنەکەى بە "هەواڵێکى خۆش" وەسفکرد و وتى، "جیهان دڵنیا نییە، هیچ ڤاکسینێک سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام ئەم گرێبەستە هەلێکى باشتر دەدات بەبەریتانییەکان بۆ تێکشکاندنى ڤایرۆسەکە".