کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-ئەحمەد مستەفا
فه‌رمانده‌یی ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیی باب ڕایگه‌یاند، لەدوای ڕاگەیاندنی شکستی داعش لە باغۆز، هێرش و بۆردومانەکانى سوپای توركیا و چەکدارە ئۆپۆزسیۆنە هاوپەیمانەکانی بۆسەر ناوه‌ندى كانتۆنى باب زیادیانکردووە.
جه‌مال ئه‌بو جومعه، فه‌رمانده‌یی گشتى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى باب به ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگه‌یاند، "تورکیا لەڕێگەى زیادکردنی بۆردومانەکانى ده‌یه‌وێت شانه نوستووه‌كانى چه‌كدارانى داعش له‌ناوچه‌كه چالاك بكاته‌وه."
دەشڵێت، "سوپاى توركیا بە بۆردومانەکانى یان جوڵاندنی شانه نوستووه‌كانى داعش و گروپه چه‌كداره‌كان هەوڵدەدات خۆشی سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا لە بیری خەڵکەکە بباتەوە.
وتیشى، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا گروپه چه‌كداره‌كانى هاوپەیمانی تورکیا به به‌رده‌وامى و بهچهكى قورس تۆپبارانى خاڵه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیی باب ده‌كه‌ن و ڕۆژانه پێكدادان له ناوچه سنووریه‌كان ڕووده‌دات.
ئاماژەى بەوەشکرد، "هێزه‌كانمان ئاماده‌ییان هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا ناوچه داگیركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى گروپه چه‌كداره‌كان و شانه نوستووه‌كانى چه‌كدارانى داعش پاكبكه‌نه‌وه. "