گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى دەکرێت ئابورى عێراق بە ڕێژەى 4.4% گەشە بکات

2019.04.10 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى دەکرێت ئابورى عێراق بە ڕێژەى 4.4% گەشە بکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

لە پێشبینییەکانیدا سندوقى نەختێنەیی عەرەبى پێشبینى گەشەکردنى ئابورى عێراقى کردووە لە ساڵەکانى 2019 و 2020دا.

سندوقى نەختێنەیی عەرەبى لە ڕاپۆرتێکیدا پێشبینییەکانى لە بارەى ئابورى وڵاتانى عەرەبى بڵاوکردۆتەوە، تیایدا پێشبینى کردووە، ئابورى عێراق لە ساڵى 2019 بە ڕێژەى 3.8% گەشە بکات.

ئەو سندوقە پێشبینیشى کردووە لە ساڵى 2020دا ئابورى عێراق بە ڕێژەى 4.4% گەشە بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن، بودجەى عێراق لە ساڵى 2019دا بە ڕێژەى 8.3% گەشە بکات و لە ساڵى 2020دا 8% گەشە بکات.