گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێكى هەواڵگرى عێراقى زانيارى لەسەر گروپە ميليشيان نوێیەكان ئاشكرا دەكات

2020.04.30 - 23:20
بەرپرسێكى هەواڵگرى عێراقى زانيارى لەسەر گروپە ميليشيان نوێیەكان ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

 

بەرپرسێكى هەواڵگرى عێراقى زانيارى ورد لەسەر "ميليشيا سێبەرەكان" ئاشكرا دەكات وەك ميليشياكانى "گروپى سائرين"، "مشتى هيدايەت" و گروپى "ئەهلى ئەشكەوت"، وەك سەرچاوەى داراييان و لە كوێ جيابونەتەوە و ئەو ڕاهێنانانەى وەريدەگرن.

 

"گروپى سائرين" 

ئەو بەرپرسە هەواڵگريە بە پێگەى "الحرة"ى وتوە، "گروپى سائرين" پێكهاتەيەكى سەربە ميليشياكانى حزبوڵڵايە كە لە كۆمارى ئيسلامى ئێرانەوە نزيكە و ئەندامانى لەنێوان 250 بۆ 500 چەكداران.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، يەكەم دەركەوتنی ئەو گروپە لە مانگى سێيى ئەمساڵدا بوو ئەويش لەكاتى هێرشە موشەكيەكەى سەر سەربازگەى تاجى لە باكورى شارى بەغدا، هەروەها وێنەى ناوچە هەستيارەكانى باڵۆزخانەى ئەمريكا لەناوچەى سەوز و سەربازگەى "عەين الاسد" يان لە خۆرئاواى عێراق بڵاوكردەوە، ئەوەش لەڕێگەى درۆنەوە لەكاتێكدا هەستانى هەر جۆرە فڕۆكەيەك قەدەغە بوو.



 "مشتى هيدايەت" 

ئەو بەرپرسە عێراقيە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، گروپى "مشتى هيدايەت" گروپێكن سەربە ميليشياى "عەسائبى ئەهلى حەق"ن كە قەيس غەز عەلى سەركردايەتى دەكات و لەلايەن ئەمريكا خراوەتە ليستى تيرۆر و ئێران پشتگيرى دەكات.

 

باسى لەوەشكردوە، ئەم گروپە خۆيان ناو ناوە "گروپەى بەرگرى ئيسلامى عێراق - مشتى هيدايەت"، پێشتريش هەڕەشەى ئەوەيان لە باڵيۆزانى ئەمريكا و بەريتانيا كردبوو كە تيرۆريان دەكەن ئەگەر عێراق جێنەهێڵن.

 

"ئەهلى ئەشكەوت"

هەرچى سەبارەت بە گروپى "ئەهلى ئەشكەوت"ە ئەو بەرپرسە هەواڵگريە رونيكردوەتەوە، ئەو گروپە سەربە ميليشياى "كەتيبەكانى سەيد الشهداء"ن كە ئەويش گروپێكى سەربە كۆمارى ئيسلامى ئێڕانن و ئەبو ئالا ولائى سەركردايەتى دەكات.

 

رونيشيكردوەتەوە، ئەو گروپە تازانە لە ميليشياكان جياكراونەتەوەو ڕاستەوخۆ پەيوەست كراون بە سوپاى پاسدارانى ئێڕانەوە و ئێرانيەكان سەرپەرشتى ڕاهێنانيان دەكەن و پشتگيرى داراييان دەكەن.

 

ئەو گروپانە خراونەتە ليستى ميلاكاتى سوپاى پاسداران و موچەكانيان لەلايەن ئەو سوپايەوە دەدرێت، هەروەها موچە لە بانكى "سيپا" ى ئێڕانى وەردەگرن كە ئەو بانكە سەربە سوپاى پاسدارانە.

 

ئەو ڕێوشوێنانە واتاى چى؟

بەرپرسە عێراقيەكە ئەوەى ڕونكردوەتەوە، ئەو ڕێوشوێنە نوێيانە واتاى ئەوەيە ئەو گروپە ميليشيا نوێيانە ڕاهێنانى نوێى ئاست بەرزيان پێ دەكرێت و خاوەنى متمانەيەكى زۆرن، پێگەيان بەرز كراوەتەوە و بۆ حاڵەتى نێودەوڵەتى ڕێكخراوەيى ميليشايى كە ڕاستەوخۆ سوپاى پاسداران سەرپەرشتيان دەكات.

 

بە واتايەكى تر ئەو ميليشيا نوێيانە بە هيچ شێوەيەك فەرمان لە هيچ لايەنێكى عێڕاقى وەرناگرن و بە تەواوەتى لەژێر فەرمانى سوپاى پاسداراندان و هەموو ئيمتيازاتێكى ئەو سوپايەيان هەيە هەر لەڕوى مسۆگەر كردنى ژيانيان تا دڵنيايى تەندروستى.

 

ئەم ميليشايانە پێشتر نەبون و تەنانەت دواى پرۆسەى ئازاديش بونيان نەبوو، دواى كوشتنى قاسم سولەيمانى فەرماندەى پێشووى فەيلەقى قودسى ئێرانى و ئەبو مەهدى موهەنديس جێگرى سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى لەشارى بەغدا لەڕێگەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانەوە لە سەرەتاى ئەمساڵ، گرژيەكانى نێوان ئەمريكا و "ئێرانى و حەشدى شەعبى" پەرەى سەند و ئەم گروپە نوێيانەش دەركەوتن.