گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی هەرێم لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجامدا.. کۆبوونەوەکان بە ئەرێنی ناودەبرێت

2020.04.30 - 17:39
شاندی هەرێم لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجامدا..  کۆبوونەوەکان بە ئەرێنی ناودەبرێت

ناس کورد-

 

شاندی حكومەتی هەرێم  لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە و وەزیری دارایی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی بە ئەرێنی وەسف کرد.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، تاوتوێی راسپاردە و پێشنیارەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێریان كرد بەتایبەت لەبارەی پرسەكانی نەوت و بودجە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەلای خۆیەوە وەزیری دارایی عێراق، رەوشی سەردان و كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی بە ئەرێنی وەسف كرد و بڕیارە  كۆبوونەوەكان لەبەغدا درێژەیان هەبێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە، بۆ تاووتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەتایبەتی ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.