گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زیدان چەند یاریزانێکی خستە لیستی ڕەشەوە لە یانەکەی و دەستبەرداریان دەبێت

2020.04.30 - 16:41
زیدان چەند یاریزانێکی خستە لیستی ڕەشەوە لە یانەکەی و دەستبەرداریان دەبێت

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا زیدان لیستێکی ڕەشی ئامادەکردووە لەناوی هەندێک لە یاریزانانی یانەکەی بۆ ئەوەی دوریانبخاتەوە.

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا لیستێکیان بەناوی "لیستە ڕەشەکەی زیدان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ناوی چەند یاریزانێکیان ئاشکراکردووە کە زیدان بەنیازە دەستبەرداریان بێت و لە یانەی پێکهاتەی تیپەکەی دوریانبخاتەوە.

 

ئەو سارچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە لیستەکەدا ناوی هەریەکە لە دانی سیبایۆس، کە ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئارسیناڵ دەکات، ئەڵڤارۆ مۆراتا کە ئێستا لە ئاتلێتیکۆ مەدریدە، خامیس رۆدریگز، ماتیۆ کۆڤازیچ و گاریس بەیڵی تێدایە و زیدان دەیەوێت بەتەواوی دەستبەرداریان بێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لەو یاریزانانە بەردەوام لە یانەکە بە ئاستێکی ناجێگیردا تێپەڕیون و نەیانتوانیوە متمانەی تەواوی ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە بەدەستبهێنن.