گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بڕیاری خەرجكردنی مووچەی چوار مانگی پێشمەرگە درا

2019.04.10 - 15:16
بڕیاری خەرجكردنی مووچەی چوار مانگی پێشمەرگە درا

ناس كورد- ئەحمەد مستەفا
سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی پشكی پێشمەرگەی لە وەزارەتی بەرگری عێراق واژوو كرد و لەسەرەتادا مووچەی چوار مانگی پێشمەرگە دەنێردرێت.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ (چوارشەممە) لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ئاگاداركراین، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی كانوونی دووەم، شویات، ئادار و نیسان، لە وەزارەتی بەرگری عێراق وەك پشكی پێشمەرگە لە بودجەی 2019 ی عێراق".

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو بڕەی لەسەرەتادا دەنێردرێت بڕی 272 ملیار دینار دەبێت، و بڕیاریشە مانگانە بەغدا بڕی 68 ملیۆن دینار وەك مووچە و پشكی پێشمەرگە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم بكات.

یاوەر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە سبەینێ وەزارەتی پێشمەرگە نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات، بۆ میكانیزمی چۆنیەتی وەرگرتنی بڕە پارەكە و لیژنەیەكیش بۆ هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق پێكدەهێنرێت.