گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ لەسبەینێوە نرخى بەنزین کەمدەکرێتەوە

2020.04.29 - 20:18
سلێمانى؛ لەسبەینێوە نرخى بەنزین کەمدەکرێتەوە

ناس کورد-

پارێزگاى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد لە سبەینێوە نرخى بەنزین لەشارى سلێمانى کەمدەکرێتەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پارێزگاى سلێمانى "لەسەر پێشنیازی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بۆ نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی، لە ئێوارەی سبەینێوە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ (500) دینارو محسن بۆ (٦٠٠) دینارو سۆپەر بۆ (٦٧٥) دینار، بە پاراستنی تەواوی کوالێتییەکەیانەوە، دادەبەزێنرێت".