گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچوونى دەزگای هەواڵگرى ئەمریکا لەبارەى دروستکردنى کۆرۆنا لە چین ئاشکراکرا

2020.04.29 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچوونى دەزگای هەواڵگرى ئەمریکا لەبارەى  دروستکردنى کۆرۆنا لە چین  ئاشکراکرا

ناس کورد-

گۆڤارى نیوزویکى ئەمریکى بڵاویکردەوە، دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا پێی وانییە ڤایرۆىس کۆرۆناى نوێی چەکێکى بایۆلۆژى بێت و لە تاقیگەیەکى چین دروستکرابێت، لەگەڵ ئەوەى بۆچوونى جیاواز هەیە لەناو ئەو دامەزراوەیەدا لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گۆڤارەکە، لە ڕاپۆرتێکدا کە 27 ى ئازار ئامادەکراوە ئاماژە بەوەکراوە، هەواڵگرى ئەمریکا نەیتوانیوە ئەوە بسەلمێنێت کە ڤایرۆسەکە بە ئەنقەست لەلایەن چینەوە دروستکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەواڵگرى ئەمریکا چاوپێکەوتنى لەگەڵ ژمارەیەک زانا کردووە و سەرجەمیان گریمانەى دروستکردنى بەئەنقەستى ڤایرۆسەکەیان بەرەهایی ڕەتکردووەتەوە.

 

وتەبێژى دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا دەڵێت، دەزگاکە نەیتوانیوە گریمایەکى یەکگرتوو ئامادەبکات لەبارەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ژمارەیەک لە میدیاکانى ئەمریکا پێشتر ئاماژەیان بەوەکردبوو کە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە تاقیگەیەکى شارى ووهانەوە دزەیکردووە کە بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکە لەوێوە سەریهەڵدا، هەروەها ترەمپ پەکینى تۆمەتبارکرد بەوەى بەرپرسە لە بڵاوبونەوەى پەتاکە.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا ویلایەتى میزورى ئەمریکى سکاڵایەکى دژى حکومەتى چین و حزبى شیوعى فەرمانڕەواى ئەو وڵاتە تۆمارکردووە بەتۆمەتى شاردنەوەى زانیارى لەبارەى کۆرۆناوە.

 

حکومەتى چین سەرجەم ئەو تۆمەتانەى ڕەتکردووەتەوە کە ئاڕاستەى دەکرێت لەو بارەیەوە، سەرەراى هەوڵێکى نێودەوڵەتى بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى فراوان لەو بارەیەوە.