گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕی باغوز بە سەختی بەردەوامە

بە ڤیدیۆ.. شەڕڤانان کۆگایەکی گەورەی چەکی داعش دەتەقێننەوە

2019.03.03 - 09:17

 

 

ناس کورد-

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پێشڕەویی لە گوندی باغوز لەبەرامبەر چەکدارانی داعشدا، لەو چوارچێوەیەشدا کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی داعشیان تەقاندووەتەوە.

فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی هاوارنیوزی ڕاگەیاندووە، دوێنێ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی گەورەی داعشیان تەقاندووەتەوە و بەو هۆیەوە تا شەو دووکەڵ بە ئاسمانی گوندەکەوە بووە.

 

 لەگەڵ پێشڕەویی شەڕڤانان لەسەر زەوی، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە بۆردومانکردنی پێگەکانی داعش لە ناو گوندەکەدا.

 

 باغوز دواین ناوچەیە کە لە عێراق و سوریا بەدەست چەکدارانی داعشەوە مابێت، دوای خاڵیکردنەوە ناوچەکە لە هاوڵاتیانی مەدەنی، لە ئێوارەی هەینیەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی باغوزی سەر بە پارێزگای دێرەزووریان دەستپێکرد.

 

[youtube_video id="s-zEDoq8FxQ"]