گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوای گەڕانەوەی نور سەبری دەکات

2020.04.28 - 21:20
یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوای گەڕانەوەی نور سەبری دەکات

ناس کورد-

دەستەی کاتیی یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوای گەڕانەوەی نور سەبری، گۆڵپارێزی بەناوبانگی هەڵبژاردەکە دەکات بۆ بواری تۆپی پێ بەڵام ئەمجارە وەک کەسێکی ئیداری نەک گۆڵپارێز.

 

دەستەکە لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی نور سەبری کردووە ڕایگەیاندووە: "دەستەکەمان سوپاسێکی گەورەی ئێوە دەکات بۆ ئەو دەستکەوتانەی لە ڕابردوودا بەدەستت هێناوە، بەتایبەت بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ وڵاتەکەمان".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "دەرگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق بۆ نور سەبری کراوەیە کە لەبواری ئیداری و گەشەپێداندا کار بکات و درێژە بە خزمەتەکانی ڕابردووی بدات".

  

دەستەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلانیان هەیە سود لە تواناکانی تەواوی ئەستێرەکانی پێشووی هەڵبژاردەکە و کەسە شایستەکان وەربگرن، بۆ پێشخستنی تۆپی پێی عێراق.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای 20 ساڵ لە یاریکردن و ئەنجامدانی 100 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق نور سەبری وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

 

سەبری کە لە جامی  نەتەوەکانی ئاسیای 2007 گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی عێراق بوو، ئاستێکی ئێجگار بەززی پێشکەشکردوو و هۆکارێکی سەرەکی بردنەوەی جامەکە بوو لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقەوە، هەربۆیە خۆشەویستییەکی زۆری لەنێو خەڵکی عێراقدا هەیە.