کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
مەترسی بارستە هەورێكی چڕ لەشاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنرێت و هۆشداری لەدروستبوونی هەورە بروسكەی مەترسیدار دەدرێت.
ئەژی چەتۆ بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لەپەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاویكردۆتەوە، رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ (چوارشەممە) 10ی نیسانی 2019 لە ڕۆژئاوا تا دەگاتە باكور، بارستە هەورێكی چالاك و گەورە لەگەڵ بوونی بارینی بارانی بەخوڕ و تەرزە دەستیپێكردوە".
ئاماژەی بەوەش كردووە، چینی هەورەكان سەرچاوەی هەورە بروسكەن و هەندێك حاڵەتی مەترسیش هەیە و فڕۆكەوانەكان لێی دووردەكەونەوە.
داوای لەهاووڵاتیانیش كرد خۆیان بەدوور بگرن لەو جۆرە هەورانە بەتایبەت ئەو هەورانەی بروسكەی هەیە.
ئەژی چەتۆ روونیكردەوە، چاوەڕوانكراوە ئەو جۆرە كەشە لەناوچەكەمان ڕووبدات، بەگشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمانگی چوارەوە دەستپێدەكات و هەندێكجار تا ناوەڕاستی مانگی پێنج بەردەوامدەبێت.