گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە دۆزەخدا تێپەڕین .. چەند وێنەیەکى سوپاى سپیپۆشەکان چیرۆکى جەنگى کۆرۆنا دەگێڕنەوە

2020.04.28 - 11:03
 بە دۆزەخدا تێپەڕین  .. چەند وێنەیەکى سوپاى سپیپۆشەکان چیرۆکى جەنگى کۆرۆنا دەگێڕنەوە

 

ناس کورد-

پزیشکان و پەرستارانى وڵاتەکانى بەریتانیا و ئیتاڵیا و چین چەند وێنەیەکى خۆیان بڵاوکردەوە کە پاشماوەى هیلاکى و برین بەسەر روخساریانەوە دەرکەوتووە بەهۆى کارکردنیان بۆ چەندین کاتژمێر بۆ روبەروبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

.

 

ئیمى گۆڵد، پەرستارێکى بەریتانییە و لە چاودێرى چڕى نەخۆشخانەیەکى ئەو وڵاتە کار دەکات و ئاماژە بەوە دەکات لە دواى 13 کاتژمێرى بەردەوام لە نەخۆشخانە وێنەکەى خۆى لە هەژمارەکەى لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوکردۆتەوە، بەئامانجى ئەوەى خەڵک پابەندبن بە مانەوە لە ماڵەوە و نەیەنە دەرەوە.

.

ئاماژەى بەوەش کرد "ئەم روخسارە وەک ئەوە وایە بە دۆزەخدا تێپەڕى بێت".

.

گۆڵد لە نەخۆشخانەى فێرکارى شارى ئیست ریتفۆرد لە وڵاتى بەریتانیا کاردەکات و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 65 کاتژمێر کار دەکات و نزیکەى مانگێک دەبێت کەسوکارى نەبینیوە.

 

.