گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێکخراوى تەندروستى جیهانى: دەبووایە جیهان هۆشدارییەکانى ئێمەى لەبارەى کۆرۆناوە بەهەند وەربگرتایە

2020.04.28 - 08:55
رێکخراوى تەندروستى جیهانى: دەبووایە جیهان هۆشدارییەکانى ئێمەى لەبارەى کۆرۆناوە بەهەند وەربگرتایە

 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، رایگەیاند "لەکۆتاییەکانى مانگى کانوونى دووەمەوە و لەگەڵ سەرهەڵدانى کۆرۆناوە رێکخراوەکە هۆشدارییەکى زۆریدا لەبارەیەوە، بەڵام بەداخەوە بەشێک لەوڵاتان هۆشدارییەکەیان بەهەند وەرنەگرت".

.

 

تيدروس ئەدهانۆم گيبريسوس، بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى کە لە ڕێگەى ئەنتەرنێتەوە لە شارى جنێف ئەنجامیدا، رونیکردەوە "پێویست بوو لەسەر جیهان بەوریاییەوە گوێ لە ڕێکخراوەکە بگرن چونکە راگەیاندنى دۆخى لەناکاوى جیهان بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە لە 30ى کانونى دووەم راگەیەندرا هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنى 82 توشبو بە ڤایرۆسەکە لە دەرەوەى چین و بەر لە تۆمارکردنى هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدان".

.

لەبەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، گيبريسوس جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێکخراوەکە کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەوە هۆشدارى پێویستیدا و بۆ ئەوەش راستى و بەڵگەى زانستى تەواوەتى پێشکەش کرد.

.

ئاماژەى بەوەش کرد "ئەو وڵاتانەى کە بەگوێرەى رێنمایى و هۆشدارییەکەى رێکخراوەکەیان مامەڵەیان لەگەڵ ڤایرۆسەکە کرد دۆخیان زۆر لەوانى دیکە باشترە".

.