گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە

2020.04.27 - 14:36
خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە

 

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا هەواڵێکی مژدەبەخش و خۆش بە  یانەکان و هاندەرانی تۆپی پێ لە وڵاتەکەی دەدات و ڕایگەیاند،  قۆناغ بە قۆناغ خولی تۆپی پێی وڵاتەکە دەستپێدەکاتەوە.

 .

 

جیوسێپی کۆنتی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژەى بەوە کرد: " یانەکانی وڵاتەکەمان لە رۆژی 4ی مانگی داهاتووەوە دەتوانن  دەست بە مەشقەکانیان بکەنەوە، بەڵام پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و یاریزانەکان بەشێوەی تاک مەشق بکەن و بەریەککەوتن روونەدات لە نێوانیاندا".

 .

وتیشی، رێگە دەدەن قۆناغ بە قۆناغ چالاکییە وەرزشییەکان دەستپێبکاتەوە و یانەکان لە 18ی مانگی داهاتووەوە دەتوانن دەست بە مەشقە بەکۆمەڵەکانیان بکەنەوە.

 .

ئەگەرچى سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا هیچ کاتێکی دیارینەکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان، بەڵام پێدەچێت لەدوای دەستپێکردنەوەی مەشقە کۆمەڵەکان و لە سەرەتای مانگی (6)دا خولەکە بەبێ هاندەر دەستپێبکاتەوە.

 .

ئەمە لەکاتێکدایە، ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زیانێکی زۆری بەهۆی کۆرۆناوە لێکەوتووە و تائێستا  نزیکەی 200 هەزار کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 26 هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 .

ماوەیەکی کەم پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان ڕاگیران و هاندەرانی تۆپی پێ لەو وڵاتە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی یارییەکان دەکەن، بەوپێیەی ئیتاڵیەکان بە عاشقی تۆپی پێ ناسراون.

.