گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولکەریم خەڵەف ناوەڕۆکى پەیامێکى ئەمریکاى بۆ عەبدولمەهدى ئاشکراکرد

2020.04.26 - 18:17
عەبدولکەریم خەڵەف ناوەڕۆکى پەیامێکى ئەمریکاى بۆ عەبدولمەهدى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

وتەبێژى فەرماندەی گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق، ناوەڕۆکى پەیامێکى ئەمریکاى بۆ عادل عەبدولمەهدى ئاشکراکرد، لەبارەى بەرەوپێشچونەکانى دۆسیەى دانوستانەکانى بەغدا و واشنتن لەسەر بوونى سەربازی ئەو وڵاتە لە خاکى عێراق.

.

 

لیوا عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژى فەرماندەی گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، هەردوو وڵات لە دانوستانەکانیاندا کە لە مانگى حوزەیرانى داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی دانانى خشتەیەکى کاتى دەکەن بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا بەتەواوەتى لەسەر بنەماى بڕیارەکانى پەرلەمانى عێراق لەو بارەیەوە و بە ڕێککەوتنى هەردوولا.

.

جەختیشیکردەوە "حکومەتى عێراق سورە لەسەر جێبەجێکردنى بڕیارەکانى پەرلەمان تایبەت بە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا بەتەواوەتى".

.

بەوتەى عەبدولکەریم خەڵەف "ئەو پەیامەى کە باڵیۆزى ئەمریکا لە بەغدا ڕادەستى عەبدولمەهدى کردووە، زۆر ئەرێنى بووە و پرسی پەیوەندى ستراتیژى نێوان بەغدا و واشنتنى لەسەرجەم بوارەکاندا بەوردیی لەخۆ گرتووە، ئەوەش کارێکى زۆر باش و گرنگە".

.

باسى لەوەشکردووە، ئەمریکا بەشێوەیەکى گەورە ژمارەى هێزەکانى کەمکردووەتەوە بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتى عێراق وەک پیشاندانى نیازپاکى، لێکتێگەیشتن و ئاماژەى ئیجابیان پێگەیشتووە لە ئەمریکاوە.

.

عەبدولکەریم خەڵەف جەختیکردووەتەوە، پەیوەندى ئەمنى نێوان عێراق و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەچوارچێوەى پڕۆسەکانى مەشق و ئاڵوگۆرى زانیارى و شارەزایی لەکاتى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاشدا.

.