گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

میدیاکانی بەڕیتانیا: خولەکانی تۆپی پێ دەستپێدەکەنەوە

2020.04.26 - 11:53
میدیاکانی بەڕیتانیا: خولەکانی تۆپی پێ دەستپێدەکەنەوە

ناس کورد-

بەڕیتانیا پلانی دەستپێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکانی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش لە  هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن، میدیاکانی ئەو ولاتەش دەڵێن، حکومەت ڕازی بووە خولەکە بەبێ هاندەر دەستپێبکاتەوە.

،

تۆڕی میدیایی بی بی سی بەڕیتانی بڵاوکردەوە، لەم هەفتەیەدا حکومەتی بەڕیتانیا لەگەڵ پزیشکە گەورە وەرزشییەکان و بەرپرسە وەرزشییەکانی وڵاتەکەیدا ئەنجامدەدات لەبارەی  دەستپێکردنەوەى چالاکیە وەرزشیەکان و لە نێویشیاندا تۆپی پێ.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا ئاگاداری کۆبونەوە و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت و هەوڵدەدەن لە زوترین کاتدا یارییەکانی تۆپی پێ دەستپێبکەنەوە.

،

بی بی سی ئەوەشی ئاشكراکردووە، بەرپرسانى حکومەتی بەریتانیا ڕازین یارییەکان بەبێ هاندەر دەستپێبکاتەوە، ئەوەش بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

،

ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی دوو مانگە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا و جیهان وەستێنراون و هەفتەی ڕابردووش، خولی هۆڵەندی وەک یەکەمین خولی ناوخۆیی ئەوروپی، هەڵوەشایەوە و چارەنوسی خولەکانی دیکەش تائێستا دیار نییە.