ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە زۆربەى ناوچەکان دەستپێدەکات، بارانەکە هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبیت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەینێش هەمان کەشوهەوا بەردەوام دەبێت بەڵام بڕێ بارانبارین کەمتر دەبێت.
بەڵام پلەکانی گەرما لە کاتەکانی ڕۆژدا 2 بۆ 5 پلە بەرزدەبێتەوە و گەرم دەکات.