گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرقاڵی بەرپاکردنی ئاگربەستێکی مرۆییە لە جیهاندا

2020.04.26 - 10:05
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرقاڵی بەرپاکردنی ئاگربەستێکی مرۆییە لە جیهاندا

ناس کورد-

 بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکدا یەکەم پڕۆژەیاسا دەربارەی قەیرانی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان بخاتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە، شارەزایانیش پێیانوایە پڕۆژەیاساکە تایبەتە بە پرسی تۆمەتبارکردنی چین لە بڵابوونەوەی کۆرۆنادا.

.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی هەردوو وڵاتی فەرەنسا و تونس ئەنجامدەدرێت و پڕۆژەکەش پڕۆژەیەکی مرۆییە، مەبەست لێی پتەوکردنی هەماهەنگییەکانە لەنێوان وڵاتانی جیهان بۆ بەرقەرارکردنی ئاگربەستێکی مرۆیی لەو  وڵاتانەی کە بەدەست کێشەکان و ئاڵۆزییەکانی جەنگەوە دەناڵێنن. 

.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو پڕۆژەیەی کە پێشکەشکراوە لەلایەن هەردوو وڵاتی فەرەنسا و تونسەوە هەنگاوێکە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیکگرتووەکان بۆ گەمارۆدانی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لە ڕووی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی لەسەر وڵاتانی جیهان.

.

بەگوێرەی فرانس پرێس، بڕیار وایە ڕەشنوسی پڕۆژەیاساکە گۆڕانکاری تێدا بکرێت پێش ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتیەوە.

.

شارەزایان پێیانوایە هۆکاری هاتنە کایەی ئەو پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و چین و چەند وڵاتێکی جیهان دەربارەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئوستورالیا و ڕوسیا لە هەوڵی دروستکردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتین کە تێیدا چین بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شاردنەوەی ڕاستییەکان تۆمەتباردەکەن.

.

 لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کەیەکێکە لە هەر کاریگەرترین ڕێکخراوەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان یەک جار کۆبووەتەوە بۆ تێڕوانینی قەیرانی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا ئەوەش لە 9ى ئەم مانگەدا بوو لە سەرداوای هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و ئەستونیا.