گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لەبارەی ڕووداوی شێلانی کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیانەوە

2020.04.25 - 21:11
ڕونکردنەوەیەک لەبارەی ڕووداوی شێلانی کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیانەوە

ناس کورد

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەسەر شێلانی کارمەندێکی هاتوچۆ لەلایەن شۆفێرەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: "سەبارەت بە ڕوداوی شێلانی کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان کە لەلایەن شۆفێرێکەوە ئەنجام دراوە ، ئێمە هەر لەسەرەتای ڕوداوەکەوە لەسەر خەت بوین لەگەڵ کارمەندەکەدا، دوای ڕوداوەکە ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیراوە و ئێوارەی ئەمڕۆش شۆفێرەکە دەستگیر کراوەو ڕوبەڕوی یاسادەکرێتەوە".

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئێمە وه ك هاتووچۆی گەرمیان لەگەڵ جێبەجێکردنی یاساداین و  پشتیوانی تەواوی کارمەندەکەمانین، چونکە ئەو بۆجێبەجێکردنی ئەرکی سەرشانی لەسەر شەقام بوە و یاسای جێبەجێکردوە، داواشمان کردوە یاسا جێبەجێبکرێت بۆئەوەی جارێکی تر ڕوداوی لەم شێوەیە دوبارە نەبێتەوە".

،

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیاندا ئەوەش هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت  لەسەرئەوبابەتە قسەی لەگەڵ کارمندەکە دا کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە،  لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ تۆمەتبار دەکرێت و هیچ چاوپۆشییەک بۆ ئەو جۆرە رەفتارانە نییە.