گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ یۆڤانتۆس یەکلا کردەوە.. یانەکەی جێدە‌هێڵێت؟

2020.04.25 - 17:55
ڕۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ یۆڤانتۆس یەکلا کردەوە.. یانەکەی جێدە‌هێڵێت؟

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس یەکلایی کردووەتەوە و هیچ پلانێکی نییە بۆ جێهێشتنی یانەکەی.

،

رۆژنامەى توتۆ سپۆرتی ئیتالی بڵاویکردەوە، لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جێهێشتنی یڤانتۆس لەلایەن ڕۆناڵدۆوە، بەرپرسانی یانەکە پەیوەندییان بە ئەستێرە پرتوگالییەکەوە کردووە و گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە لەوبارەیەوە.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆناڵدۆ بە ئیدارەى یۆڤانتۆسی ڕاگەیاندووە، هیچ پلانێکی جێهێشتنی یانەکەی نییە و  لانیکەم تا کۆتایی گرێبەستەکەى کە ساڵی 2022 کۆتایی دێت لە یانەکە دەمێنێتەوە.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ڕۆناڵدۆ دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت و نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا، چەند سەرچاوەیەکیش ناوی ئەستێرە پرتوگالییەکەیان بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە دەبەستەوە.