گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەلیكترۆنی دەبێت

2019.04.09 - 23:39
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەلیكترۆنی دەبێت

 

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان بەردەوامە، کۆمسیارێکیش دەڵێت، جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەلیكترۆنی دەبێت.

 

حازم ئەلردێنی کۆمسیار لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ وپلاندانان و بازرگانی بەردەوامە، بۆ زانینی ژمارەی دەنگدەران و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ناوی ئەو کەسانەی کە مردون".

 

سەبارەت بە نوسینگەی كەركوكی كۆمسێونی هەلبژاردن و ئەو مەترسیانەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو پاریزگایە باس دەکرێت، حازم ئەلردێنی وتی: "كارمەندانی نوسینگەی كەركوك بەپێی ڕێژەی نەتەوەكانی شارەكە دابەشكراون، هیچ زیادەیەك یاخود كەمكردنەوەیەك ناكرێت، گرنگ نیە لێپرسراوی نوسینگەكە كورد بێت یان نەتەوەیەكی دیکە، گرنگ ئەوەیە ئێمە ئامێری ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنین بۆ ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەكان و دەستی مروڤی تێدا نابێت".

پیشتر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند لایەنێکی سیاسی عێراق و هەرێم ڕەخنەی توندیان لە پرۆسە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو هەڵبژاردنە گرت و بە ساختەکاری پرۆسەکەیان ناوزەندکرد.