ناس کورد-
ژوری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەى گەرمیان ڕایگەیاند، بەڕاوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆئەوەى ڕۆژی 2ی ئایاری 2020 دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێناندا بکرێتەوە.
.
ئەمڕۆ شەممە، 25ی نیسانی 2020، ژوری ئۆپراسیۆنەکانی گەرمیان چەند بڕیارێکی لەبارەى سوککردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و ئاساییکردنەوەى ژیانی هاوڵاتیان دەرکرد.
.
جیاواز لە مزگەوتەکان، بڕیار دراوە هێڵەکانی گواستنەوەى ناوخۆش وەک تەکسی و مینی پاس بکرێنەوە بەڵام بە مەرجی گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی خۆپارێزی.