گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرێكی پارتی ناوی کاندیدە كوردەكان بۆ كابینەكەی كازمی ئاشكرا دەكات

2020.04.25 - 12:42
وەزیرێكی پارتی ناوی کاندیدە كوردەكان بۆ كابینەكەی كازمی ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

وەزیرێكی پارتی لە حكومەتی ئێستای عێراق ناوی ئەو سێ كاندیدە ئاشکرا دەکات کە لایەنە کوردییەکان پێشکەشیان کردووە بۆ كابینەكەی كازمی كە یەكێكیان فوئاد حسێنە، لەگەڵ ئاشکرابوونی ناوەکانیشدا ناڕەزایەتی چەند لایەنێکی شیعەى بەدوای خۆێدا هێناوە.

.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنێیدا، بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی عێراق لەسەر پشكی پارتی ڕایگەیاند، لایەنە سیاسیەكان سێ كاندیدیان بۆ پۆستە وەزارییەكان لە پێكهێنانی كابینەی نوێدا پێشكەشكردووە ئەوانیش، فوئاد حوسێنی بۆ وەزیری دارایی، نازەنین ئاسۆ بۆ وەزیری ئاوەدانكردنەوە و خالید شوانیە بۆ وەزیری داد.

.

لەبارەی مشتومڕ و ناڕەزایەتیەكانی چەند لایەنێكی شیعە لەدژی دانانەوەی فوئاد حوسێن، ڕێكانی وتی، وەزیری دارایی پیاوێكی سیاسیە و مێژوویەكی گەورەی هەیە بۆچی سوور نەبن لەكاندیدكردنی..؟

.

جەختیشی كردووەتەوە، هیچی نەبیستوە لەبارەی ناڕازیبوون لەسەری تەنانەت پێش كاندیدكردنیشی چونكە ئەو پرسە لەنێو دانوستانەكاندا نەبووە.

.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ڕێککەوتنێک بۆ گۆڕانكاری گشتگیر لە حكومەتتدا نییە و تەنانەت لایەنە سیاسیەكانی دیكەش ڕێكەوتنێكیان لەو بارەیەوە نەكردووە.

.

هەروەها بەپێی چەند دزەپێکراوێک لە میدیا عێراقییەکان، کازمی لیستی کاندیدەکانی گۆڕیوە و چەند کەسێکی تری کاندید کردووە.