گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی: عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكانی ئێران و ئەمریكا

2019.04.09 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی: عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكانی ئێران و ئەمریكا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی، هەوڵیداوە بۆ ڕاگرتنی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ هەژمارکردنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكانی ئێران و ئەمریكا.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند: "پەیوەندیم بە سەرۆکەکانی میسڕ و سعودیە و ئەمریكاوە کرد، بۆ وەستاندنی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی کە سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام هەوڵەكانمان بێسود بوون، لەبەر ئەوەی دوناڵد ترەمپ سور بوو لەسەر بڕیارەكەی".

لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی خۆی بەدوور دەگرێت لە هەر ململانێیەكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، وتیشی: "نابینە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی كێشەكانی ئێران و ئەمریكا، بەڵكو پارێزگاری لە پەیوەندییەكانمان دەكەین لەگەڵ هەموو لایەنەكان" .

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە 8 نیسانی 2019  بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە، لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەش ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەخەنە لیستی تیرۆرەوە.