گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرنگی و سودی خواردنی ژەمی پارشێو

2020.04.24 - 10:31
گرنگی و سودی خواردنی ژەمی پارشێو

ناس کورد-

مانگی رەمەزانن دەستیپێکرد و هەندێک کەس لەگەل ئەوەی بەڕۆژوودەبن، بەڵام ژەمی پارشێو ناخۆن، لەکاتێکدا گرنگە ژەمی پارشێو بخۆن بۆئەوەی تەندروستییەکی باشیان هەبێت و لەکاتی ڕۆژووشدا توشی بێتاقەتی نەبن.

،

ماڵپەڕی "لوبنان 24"  لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن، ئەگەر سودە گرنگەکانی ژەمی پارشێو بزانن، ئەوا هەرگیز پشتگوێی ناخەن.

،

سودەکانی ژەمی پارشێو:

،

-  باشترە کاتژمێرێك پێش بانگی بەیانی خواردنی پارشێو بخورێت بۆئەوەی تاوەکو کاتی بانگ گەدە خواردنەکە هەرس بکات و گەدە قورس نەبێت و خەوت لێبکەوێت.

،

- وزە بە جەستەت دەدات و وایلێدەکات بتوانیت لە رۆژەکە کارەکانت بەباشی ئەنجامبدەیت و بێتاقەت و بێ هێز نەبیت.

،

- ئەگەری تووشبوون بە سەرئێشە کەمدەکاتەوە.

،

-  لەکاتی بەڕۆژژووبووندا ئاستی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە.

،

- رێگە لە تووشبوون بە برسییەتی و تینوێتی ئەگرێت.