کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
بۆ گرتنی وێنە لەگەڵ دەرچەی بێڵ ماوسی ئاوى به‌نداوى دوكان خەڵکانێک سەرکێشی بە ژیانی خۆیانەوە دەکەن، قائیمقامی قه‌زاى دوكانیش هێزه ئه‌منییه‌كانى ڕاسپاردووه، نزیک بوونه‌وه‌ى هاوڵاتیانى له‌و شوێنە قەدەغە بکەن.
سیروان سه‌رحه‌د، قائیمقامى قه‌زاى دوكان به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: "به بڕیارێك هه‌ریه‌ك له پۆلیسى به‌رگرى شارستانى و هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیسمان ڕاسپاردووه، ڕێنمایى هاوڵاتیانیشمان كردووه كه هیچ كه‌سێك نزیك نه‌بێته‌وه له ده‌روازه‌ى ده‌رچوونى ئاوى بیڵ ماوسى به‌نداوى دوكان، چونكه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانیان دروستده‌كات، بۆ ئەو مەبەستەش هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێكارى پێویست ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه سه‌ردانى هاوڵاتیان بۆ شوێنه دیاریكراوه‌كان ئاسایی ده‌بێت".
لە بارەی مەترسییەکانی سەر بەنداوی دوکان، قایمقامی دوکان وتی: "به‌نداوى دوكان له‌ڕووى ته‌كنیكى و هونهرىیەوە هیچ مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر نییه، ئێستا به‌نداوەکە 945 مه‌تر سێجا ئاوى لێوه ده‌رده‌چێت و 983 مه‌تر سێجا ئاو دەچێتە بهنداوهکەوە، به‌و پێیه‌ش 38 مه‌ترسێجاى ئاوى ماوه بۆ یه‌كسانبوون، ئه‌گه‌ر باران كه‌مببێته‌وه ئاوى زێكهش كه‌مده‌بێته‌وه گرفته‌كان كه‌مده‌بنه‌وه".
"له‌گه‌ڵ هاتنى لافاو و ڕێژه‌یه‌كى زۆری باران، تا ئێستا زیانى گیانی به هیچ كه‌سێك نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر لێواری زێی دوكان زیاتر له 30 كه‌پرى گه‌شتیارى ژێرئاو كه‌وتوون، چه‌ند جێگهیكى دیكه‌ش زیانیان پێگه‌شتووه و دوو ماڵیش كه پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى بوون ئاو چۆته ناویان، له‌گه‌ڵ ماڵى چەند هاوڵاتییه‌ك"، قائیمقامی دوکان وای وت.
ئاماژه‌ى بەوەشکرد، لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ دیاریكردنى زیانه‌كان و هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانى به‌رگرى شارستانى قه‌زاى دوكان و لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى زیانه‌كانى لافاو به‌دواداچوون بۆ كۆى زیانه‌كان ده‌كه‌ن و به پاكێجێك ئاڕاسته‌ى سه‌روی خۆیانی دەکەنبۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان.
هەرچەندە گەیشتنی ئاو بە سەرڕێژی بێڵ ماوس و بەردانەوەی ئاو زیانی ماددی بە چەند شوێنێکی ناوچەکە گەیاندووە، بەڵام خەڵکێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمەوە سەردانی بەنداوی دوکان دەکەن بۆ بینینی دیمەنی سەرڕێژ و دەرچەی بێڵ ماوسی بەنداوەکە.