کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بڕیارە سبەی چوارشەممە 10/4/2019 لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هونەرمەندی عەدنان کەریم کۆنسێرتێکی گەورە ساز بکات، داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ کارێکی خێرخوازییە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام هونەرمەند عەدنان کەریم، ڕایگەیاندووە، سبەی چوارشەممە بۆ یەکەمجار لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆنسێرتێک بە هاوکاری ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی موکریان، لە تەلاری وەحدەتی شاری مەهاباد سازدەکات.
عەدنان کەریم ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لە داهاتی کۆنسێرتەکەی بۆ هاوکاری زیانلێکەوتوانی ئەو لافەوەیە کە لە ناوچەکەدا ڕویداوە.
هونەرمەند عەدنان کەریم، لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە شاری مەهاباد سەردانی ماڵی هونەرمەندی گەورەی کورد ماملێی کردووە.