گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باران و هەورەتریشقە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم دەبێت

2020.04.22 - 10:25
باران و هەورەتریشقە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم دەبێت

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و دواتر هەوری تەواو، بارانبارینیش دەستپێدەکات.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی نیسانی 2020، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەستپێدەکاتەوە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، بارانەکەش هەوررە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.

.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت.