گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داڕوخانى نرخى نەوتى ئەمریکا چى لە بەهاى زێڕ کردووە؟

2020.04.21 - 15:45
داڕوخانى نرخى نەوتى ئەمریکا چى لە بەهاى زێڕ کردووە؟

ناس کورد-

 

داڕوخانى نرخى نەوتى ئەمریکا و کاریگەرى بۆ سەر بازاڕە داراییەکان بەهۆى ئەو روداوە مێژووییەوە، کاریگەرى لەسەر بازاڕ و بەهاى زێڕیش دروستکردووە.

.

 

نرخى زێڕ ئەمڕۆ (سێشەممە) پاشەکشەی کرد، بەهۆى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارەوە، بەڵام دابەزینەکە سنوردار بوو، ئەوەش بەهۆى پاشەکشەى بازاڕى پشکەکانەوە لەژێر فشارى داڕوخانى نرخى نەوتى ئەمریکادا بۆ ژێر سفر.

.

نرخى زێر لە مامەڵە خێراکان ئەمڕۆ بەڕێژەى %0.2 دابەزى و بە 1689.17 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەى پێوەکرا، دواى ئەوەى لەکاتێکى پێشتردا بەرێژەى 1% بەرزبووەوە بەهۆى داڕوخانى نرخى نەوتى ئەمریکا و خواست لەسەر زێڕ وەک کاڵایەکى جێگەى متمانە.

.

هەروەها نرخى زێڕ لە گرێبەستە دواخراوەکانى ئەمریکا 0.3% دابەزى و گەیشتە 1706.70 دۆلار.

.

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، پێشبینیدەکرێت نرخى مامناوەندى زێر لەساڵانى 2020 و2021 لە ئاستێکى بەرزدا نەمێنێتەوە کە بەمدواییانە تۆماریکرد، بەهۆى بەهێزى دۆلار و کەمى بەکارهێنانى زێڕ و خواست لەسەرى.

.