گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم قسەى ترەمپ لەسەر داڕوخانى نرخى نەوتى وڵاتەکەى

2020.04.21 - 09:05
یەکەم قسەى ترەمپ لەسەر داڕوخانى نرخى نەوتى وڵاتەکەى

 

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بەشێوەیەکى کورت قسەى لەسەر داڕوخانى گەورەى نرخى نەوتى وڵاتەکەى کرد، دواى ئەوەى بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٥ دۆلارى خوار سفر دابەزى.

.

 

ترەمپ بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە کۆشکى سپى وتى "ئاگادارى بارودۆخى 75 ملیۆن بەرمیل نەوتى یەدەگى ئەمریکاین کە پلان بۆ پڕبوونى ئاستى نەوتى کۆگاکراو دانراوە بەنرخێکى باش".

.

وتیشى "ئیدارەکەم دەیەوێت ئابورى ئەمریکا بکاتەوە بەشێوەیەکى بەرپرسیارانە".

.

ترەمپ دابەزینى نرخى نەوتى وڵاتەکەى بە "کورت مەودا" ناوبرد کە بەوتەى ئەو بەهۆى فشارى ئابورییەوە بووە.

.

باسى لەوەشکرد، کۆشکى سپى تاوتوێی راگرتنى هاوردەکردنى نەوت لە سعودیەوە دەکات، هەروەها ئامادەن نەوتى زیاتر کۆگا بکەن بۆ حاڵەتى لەناکاو، لەگەڵ دابەزینى نرخەکەیدا.

.

ترەمپ هیواى خواست سبەینێ ئەنجومەنى پیران دەنگبدات لەسەر پلانى دیکەى ئابورى.

.

شەوى ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخى نەوتى خاوى تەکساس بۆ ٣٥ دۆلار خوار سفر دابەزى، ئەوەش واتە بەرهەمهێنەرانى نەوت ناچاردەبن پارە بدەنە کڕیاران تا لەدەست نەوتى کۆگاکراو رزگاریان بێت.

.

لەبارەى پەتاى کۆرۆناوە، ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا بەرەوپێشچونێکى باشى بەخۆوە بینیوە لەبارەى دابینکردنى ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد و بەم نزیکانە یارمەتى مەکسیک و وڵاتانى دیکە دەدەن.

.