گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنان و پیاوان کامیان لێهاتوترن لە شۆفێریدا؟

2019.04.09 - 16:38
ژنان و پیاوان کامیان لێهاتوترن لە شۆفێریدا؟

 

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە ئەو ژنانەی بەشدارن لە "پیشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا" توانایەکی بۆماوەیی باشتریان هەیە بۆ خۆگونجاندن لە بارودۆخە قورسەکاندا بە ڕادەیەکی زیاتر لە پیاوان.

توێژەرانی زانکۆی "میشیگان" توێژینەوەیان لەسەر شەش کەس کرد کە سێ پیاو و سێ ژن بوون، بۆ ئەوەی بزانن ئایا هیچ جیاوازییەک هەیە، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا، بۆیان دەرکەوت هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان نێر و مێدا، لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا.

توێژەران ئاماژە بەوەشدەکەن توانای جەستەیی، هیچ پەیوەندی بە ڕەگەزەوە نییە، بەڵام ژنان خێراترن کە ئەم خێراییە لەگەڵ ڕاهێنان و شارەزایی گونجاودا وایان لێدەکات بە باشی مامەڵە لەگەڵ هەموو بارودۆخەکانی شۆفێریدا بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا ئافرەت توانای بەرگەگرتنی زۆرە بەم هۆیەشەوە دەتوانێت خۆی ڕابگرێت لەبەردەم بارودۆخە قورسەکانی پشت سوکانی ئۆتۆمبێلەوە.

دەیڤد فێرگسۆن مامۆستای زانکۆ کە 15 ساڵە توێژینەوە لەسەر زانستی جەستەیی شۆفێرانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل دەکات، دەڵێت: "بۆچونێکی هەڵە بڵاوبۆتەوە، دەڵێت لەوانەیە ژنەکان زوتر هیلاک ببن لە پیاوان بەوەش ببنە هۆی مەترسی بۆ شۆفێرەکانی دیکە، بەپێی توێژینەوەکانمان بۆمان دەرکەوتوە کە ئەم بۆچونە بەتەواوەتی هەڵەیە و ژنان بەتواناترن لەو بوارەدا".