گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نووسراوێكی شەهیدانی هەرێم رادەستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرێت

مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم هاوتای بەغدا دەكرێت

2019.04.09 - 15:38
مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم هاوتای بەغدا دەكرێت

ناس كورد-

بەمەبەستی هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە بەغدا، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق، واژووكرد.

لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان، وتی "نووسراوێكمان لەبارەی هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانەوە رادەستی دەزگای شەهیدانی عێراق كرد و ئەوانیش بەڵێنیان پێداین رادەستی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بكەن".

بەوتەی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، لەسەردانەكەیان بۆ بەغدا لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژووكردووە.

شاندەكەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەبەغدا لەبارەی ماددەی 26ی ساڵی 2018 كە تایبەتە بە هاوتاكردنی موچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، گفتوگۆیان لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق كردووە و بەپێی ئەو پڕۆژەیەی پێشتر ئامادەكراوە، هاوتاكردنی موچە، وارسی شەهیدانی دەستی تیرۆر و شەهیدانی پێشووتریش دەگرێتەوە بەهەرێمی كوردستانیشەوە.