گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

خولى ئيسپانى دەستپێدەكاتەوە

2020.04.18 - 18:18
خولى ئيسپانى دەستپێدەكاتەوە

ناس کورد-

 

خۆسيە لويس مارتينێز، پارێزگارى شارى مەدريدى پايتەختى ئيسپانيا ئاشكرايكرد، ياريەكانى خولى ئيسپانى و خولە وەرزشيەكانى ترى ئەو وڵاتە دەستپێدەكەنەوە، بەڵام بەبێ ئامادەبونى هاندەر.

،

مارتینێز لە لێدوانێكدا بۆ ڕاديۆى "ئۆندا سيرۆ" ڕايگەياند، ناتوانرێت كۆنترۆڵى پەتاى كۆرۆنا بكرێت لەڕێگەى وەستاندنى خولەكان كە هاندەرێكى زۆريان هەيە.

،

وتيشى، خولى ئيسپانى و سەرجەم خولە وەرزشيەكانى تري دەستپێدەكەنەوە، بەڵام بەبێ ئامادەبونى هاندەر لە ياريەگاكان و بەدرێژايى وەرزى بەهار و هاوين بەو شێوەيە بەردەوام دەبێت لەوانەيە لە زستانيشدا، بەڵام بارودۆخەكەش بە تەواوەتى لەژێر كۆنترۆڵدا نابێت.

،

پارێزگارى مەدريد ئەوەشى ڕونكردوەتەوە: "تەنانەت ئەگەر بشگەڕێينەوە سەر شەقامەكان ئەوا دەبێت هەڵسوكەوت و شێوازى ژيانمان بگۆڕين".

،

ئيسپانيا بە يەكێك لە زەرەرمەندترين وڵاتەكانى جيهان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە دادەنرێت، لەدواى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بە دوەم وڵات دادەنرێت لە ڕووى ژمارەى توشبوانەوەو زياتر لە 190 هەزارى تێدا تۆمار كراوە و زياتر لە 20 هەزار توشبوش گيانيان لەدەستداوە.

،

پێشبينى ئەوە دەكرێت ياريەكان لە كۆتايى مانگى 5 دەستپێبكەنەوەو خۆسيە لويس باسى لەوەكردوە، ئەگەر ڕێوشوێنەكانى تەندروستى و سەلامى جێبەجێ بكرێن ئەوا دەستپێدەكەنەوە.

،

پێشتريش يەكێتى تۆپى پێى ئيسپانيا ئەوەى ئاشكرا كردبوو، ئەگەر خولەكە دەستپێنەكاتەوە ئەوا پشت بە ڕيزبەندى ئێستاى يانەكان دەبەسترێت بۆ بەشداريكردن لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا كە ئەوانيش يانەكانى "بەرشەلۆنە، ڕياڵ مەدريد، ئيشبيليە و سۆسيدات"ن.