گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ‌

2019.04.09 - 13:25
پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ‌

ناس كورد-

پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ‌ لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندرا و تیایدا ئاماژە بەوە كراوە باران بارین دەستپێدەكاتەوە.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، پێشبینی ئەوە دەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمانی شارەكانی كوردستان پەڵە هەور بێت، لەگەڵ بارینی باران لەناوچە شاخاوییەكان.

لە راگەیەندراوەكەدا بەرزترین پلەی گەرمی ئەمڕۆ (سێشەممە)ی شارەكانی كوردستان دیاری كراوە، لە هەولێر 23 پلە و لە سلێمانی 18 پلە و لە دهۆك 22 پلە و لە كەركوك 24 پلە.

سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرمی سبەینێ‌ (چوارشەممە)ی شارەكانی كوردستانیش، لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لە هەولێر 18 پلە و لە سلێمانی 18 پلە و لە دهۆك 17 پلە و لە كەركوك 19 پلە دەبێت.