گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە: خۆشەویستی نور دەبێتە هۆی سزادانی گەشتیارێكی عەرەب لەزاخۆ

2019.04.09 - 13:02
بەوێنە: خۆشەویستی نور دەبێتە هۆی سزادانی گەشتیارێكی عەرەب لەزاخۆ

ناس كورد-

گەشتیارێكی عەرەب بەهۆی نووسینێكەوە لەسەر دیواری پردی زاخۆ سزا دەدرێت و ناچار بەكوژانەوەی نووسینەكەی دەكرێت.

لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەی دوو گەنجی گەشتیاری عەرەب بڵاوكراوەتەوە كە بۆ گەشتكردن روویان كردۆتە شاری زاخۆ و یەكێكیان لەژێر پردی دەلال وەك گوزارشتێك بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆی بۆ ئەویندارەكەی دەنووسێت (خۆشمدەوێیت نور).

ئەو نووسینە دەبێتە هۆی سزادانی گەشتیارەكە و لەلایەن پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێمەوە سزای دەدەن و ناچاری دەكەن نووسینەكەی بسڕێتەوە.

بۆ سڕینەوەی نووسینەكەش، گەشتیارەكە موەلیدەیەكی كارەبا و كۆسەرەیەك دەهێنێت و نووسینەكەی دەكوژێنێتەوە.