گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم

2019.04.09 - 11:15
نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم

ناس كورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دیناری عێراقییە، هەروەها تمەنی ئێرانی وەک دوێنێ دووشەممە بە نزمی ماوەتەوە و 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 400 دینارە.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دیناری عێراقییە.

هەروەها تمەنی ئێرانیش کە دوێنێ نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بەرامبەر 8 هەزار و 400 دینارە و بە وتەی فەرید محەمەد، نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 800 دینارە، 100 پاوەنیش بە 156 ھەزار دینارە و 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500 دینارە


هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.